ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی گوندەکانی منبج تۆپباران دەکەن

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجۆمەنی سەربازی منبج،ڕایگەیاندوە، سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی منبج تۆپباران دەکەن.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە،هێرشەکە لە کاتژمێر ٨:٤٠ ئەم بەیانییە بە کاتی هەرێمەکە دەستی پێ کردووە و هێشتا بەردەوامە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاندەوە کە تا ئیستا ٢٩ گولە تۆپ نراوە بە دەورووبەری گوندی “ئۆم ئەدەسا” وە لە باکوور و رۆژهەلاتی منبج.

تا ئیستا سەبارەت بە زیانەکانی ئەو هێرشە هاوبەشی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی زانیاری بڵاو نەکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌