ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەنگۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی لە ناو دەوڵەتەکەی تاڵیبان و کوژرانی مەلا برادەر بڵاو بووەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ڕویتەرز لە ڕاپۆرتێکدا، ئاماژەی بە سەرهەڵدانی ناکۆکی لە نێوان دەوڵەتەکە تاڵیبان لە ئەفغانستان کردووە و ڕایگەیاند،لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە نێوان مەلا عەبدولغەنی و سیراجەدین حەقانیی، ناکۆکی سەری هەڵداوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە،  مەلا برادەر لە ئەنجامی شەڕی چەکداری نێوان لایەنگرانی لە گەڵ حەقاننیەکان لە کۆشکی سەرۆکۆماری دا کوژراوە

سیراجەدین حەقانی سەرکردەی گروپی چەکداری حەققانی دەکات کە  بە توندڕەوترین باڵی سەربازی تاڵیبان دادەنرێت

مەلا عەبدولغەنی برادەر، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان بوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

ئەم دەنگویە لە دوای ئەوە بڵاو بوەتەوە ، بە پێی دیمەنی کۆبوونەوەکانی ناو کۆشکی سەرۆک کۆمارئ  لە رۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە مەلا برادەر لە هیچ کۆبووەنەوەێکدا ئامادە نەبووە.

هەروەها لە کۆبوونەوە  سەرکردەکانی تاڵیبان لە گەل وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ ئەفغانستانیش ملا برادەر ئامادە نەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە،سوھەیل شاھین وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، مەلا عەبدولغەنی برادەر تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئەو ھەواڵانەی ڕەت کردۆتەوە کە گوایە لە شەڕێکدا کوژرابێت یاخود بریندار بووبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌