جیهان

دو گەنجی کورد دەبنە ئەندام پەرلەمانی نەرویژ

مانی حسێنی کاندیدی پارتی کرێکاران و سەحەر ئایدار کاندیدی پارتی سور لە هەڵبژاردنی دوێنی بۆ پەڕلەمانی نەرویژ دەنگی پێویستیان بەدەست هێنا و دەبنە ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

سەحەر ئایدار خەڵکی باکوری کوردستانە و پێشتر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجانی پارتی سور -ی نەرویژ بووە.

مانی حسێنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانەو پێشتر سەرۆکی گەنجانی پارتی کرێکاران لە نەوریژ بووە.

دوێنێ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی نەرویژ بەرێوە چوو وبە پێێ ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە بەرەی چەپ کە لە چەند حزبێک پێکدێن و ئۆپۆزسیۆن ، لە کۆی ١٦٩ کورسی ١٠٠ کورسی پەڕلەمانیان بە دەست هێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌