ژن

خەڵاتی شارەوانیی جیهانیی بەخشرایە سەرۆکی شارەوانیی ڕەقا

لەیلا مستەفا سەرۆکی شارەوانی ڕەقا سەربە خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خەڵاتی ئەمساڵی(٢٠٢١) شارەوانییەکانی جیهانی بردەوە.

کۆمیتەی خەڵاتی شارەوانیەکانی جیهان ڕاگەیاندوە، خەڵاتی ئەمساڵ دەبەخشرێتە لەیلا مستەفا سەرۆکی شارەوانی ڕەقای سوریا، بەهۆی هەوڵدانەکانی بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارە دوای داگیرکاریی داعش.

خەڵاتی شارەوانی جیهان ، هەر ساڵە و بەپێی هەڵسەنگاندنی کاری سەرۆک شارەوانییەکان و بەتایبەتیش کوالیتیی خزمەتگوزارییەکانیان لە شارەکان، لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی دەبەخشیڕتە چەند سەرۆک شارەوانییەک لە سەرتاسەری جیهان.

ئەمساڵ نۆ کەس لە سەرتاسەری جیهان بە شایستەی وەرگرتنی خەڵتی شارەوانی جیهانی هەلبژێردران، یەکێک لەو نۆ کەسە، لەیلا مستەفا سەرۆکی شارەوانیی ڕەقایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌