ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بە هاتنی تاڵیبان زیاتر لە ١٥٠ دەزگای ڕاگەیاندن لە ئەفغانستان داخراوە

ئاژانسی “تلوع نیوز” ی ئەفغانستان ڕاێگەیاندوە،لە ماوەی مانگێک کە تاڵیبان هاتووە،زیاتر لە ١٥٠ دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە لەو وڵاتە داخراون.

ئەو ناوەندانەی داخراون بریتین لە؛ ویستگەی ڕادیۆیی، کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی، کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانیی، ڕۆژنامە، گۆڤار، ئاژانسی هەواڵنێری.

بە پێی ڕاپۆرتەکە زۆربەی ئە ناوەندانە لە ترسی تاڵیبان کارەکانیان ڕاگرتووە و بەشێکیشان بەهۆی کێشەی ئابوریی و نەبوونی پاڵپشتیی داخراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی ژنانی ڕاگەیاندنکار و میدیاکار لە ترسی تاڵیبان لە مالەوە دانشتوون و دەستیان لە کار و پیشەکانیان هەڵگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌