کوردستان

هەپەگە:لە تۆلەی شەهید بوونی فەرماندە دڵژین دێرسیم لە باکووری کوردستان ٨ داگیرکەر کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاندوە ، رۆژی ١١ی ئەیلولی ئەمساڵ،گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بۆ تۆڵەی شەهید کردنی فەرماندە “دڵژین ماریا دێرسیم” لە ناوچەی گاباری شرناخ زنجیرە چالاکیکیان دژ سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجام داوە.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە لەو چالاکیانەدا ، هەشت ئەندامی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران و زرێپۆشێکیش تێکشکێندرا.

دڵژەن ماریا دێرسیم، یەکێک لە فەرماندەکانی هەرێمی گابار بوو، رۆژی ٢٣ی ئابی ئەمساڵ لە گۆڕەپانی شەهید ئارام بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شەهید بوو.

ناسنامەی ئەو فەرماندە گیانبەخت کردووەی گەریلاکانی یەژاستار بەم شێوەیە ” سانیە تۆپراک ” ناسراو بە “دڵژین ،ماریا دێرسیم” لە دایکبوی سێرت لە باکووری کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌