جیهان

لێژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق: ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

بە پێی هەوالێکی ئاژانسە عێراقییەکان،ئەمریکا بڕیاری داوە کە بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

بەدر زەیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەیەوە بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە، بە پێی ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراق تا کوتایی ئەمساڵ، هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق نامێنن.

بەدر زەیادی ڕایگەیاندوە کە دوای سێ هەفتەی دیکە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق دەست پێدەکات.

بە پێ قسەکانی ئەو بەرپرسە عێراقییە لە ئیستادا شاندێکی ناتۆ لە عێراقە بۆ ڕاهێنانی هێزەکانی عێراق بۆ بەکار هێنانی تەکنەلۆژیا سەربازییەکان دوای کشانەوە هێزەکانی ئەمریکا.

لە ئیستادا دو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکایی لە عێراقن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌