ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فڕۆکەکانی رووسیا نزیک بنکەیکی سوپای تورکیا لە ئیدلب بۆدوومان

ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایدەگەینن؛ئەمرۆ فڕۆکەکانی رووسیا نزیک بنکەیکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورکیایان لە ئیدلب بۆردوومان کرد.

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەواڵەکەی پشتراست کردوەتەوە و ڕایگەیاندووە،نزیک بنکەیکی چاودێری تورکیا لە گوندی بارەی چیای زاویە لە باشووری ئیدلب بۆردوومان کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندوە؛ هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشە ئاسمانییەی روسیا،ئەمرۆ هێزەکانی حکومەتی دیمەشق گوندەکانی حەما و ئیدلبیان تۆپ باران کردووە.

هەر وەها هێرشی کردووەتە سەر وناوچەکانی دیکەی فتیرە، فلیفل، بارە، کانسەفرا و چیای زاویە لە باشووری ئیدلب.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌