ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دوای کۆرۆنا ڤیزا لە نێوان ئێران وعێراقدا نامێنێت

دوێنی ئێبراهیم رەئیسی سەرۆکۆماری ئێران، لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە هاوبەشەکەی لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە تاران ڕایگەیاند: لەمەودوا گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی بۆ گەشت کردن لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا پێویستییان بە ڤیزانابێت.

ئەمرۆ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە وتوێژێکدا لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی لەو بارەیەوە، ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە لە دوای کۆرۆنا بە تەواوەتی جێبەجێ دەکرێت.

مەسجدی رونیشکردووەتەوە، کە لە ئیستادا تەنها بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات ڤیزا هەڵگیراوە، بەڵام بڕیارەکە بۆ گەشتی وشکانیش ،دوای کۆرۆنا دەچێتە بۆاری جێبەجێکردنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌