ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران داوای چەککردنی حزبە کوردیەکانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان دەکات

دوێنی لە سەردانەکەی مستەفاکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران،عەلی شەمخانیی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران چاوی پێکەوت و داوای لێکردووە کە حزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور چەک بکرێن و لە هەرێمی کوردستان دەربکرێن.

عەلی شەمخانیی پێشتریش ئەو داوای لە حکومت عێراق کردبوو و ئەم جارەیش جیا لە دەرکردنی ئە حزبانە داوای چەک کردنیان دەکات.

سەبارەت بە هەوڵویستی مستەفا کازمی لەو بارەیەوە هیچ زانیاریێک بە دەست نەهاتووە، ئەگەر چی هەڕەشە و هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر لایەنە کوردیەکانی رۆژهەڵات لە باشووری زیادی کردووە،بەڵام تا ئیستا حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە بێ دەنگە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌