کوردستان

ئێران بەردەوامە لە تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکان باشووری کوردستان

بە پێی هەواڵێکی میدیاکانی باشوووری کوردستان،بەیانی ئەمڕۆ،جارێکی دیکە سوپای پاسدارانی ئێران ناوچەكانی به‌ربزین و سیده‌كانی لە باشووری كوردستانی تۆپباران کرد.

ئەو هێرشەی ئێران ماوەی هەفتەیەکە دەستی پێکردووە و ئەو ناوچە سنوورییانەی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات لێ جێگیرکراون دەکرێنە ئامانجی تۆپخانەکانی ئێران.

ئەو هێرشانە تا ئیستا هێچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام زیانی زۆر بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.

بە پێ سەرچاوەکانی ئاریەن تی ڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، لە رۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لە گەڵ ئەو هێرشانەی ئێران بۆ سەر سنوورەکانی باشوووری کوردستان، هێلیکۆپتەر و فرۆکەی چاودێری بە ئاسمانی کوساڵان، شاهۆ و ناوچە سنووریەکانی سەردەشت وبانەدا دەسووڕێنەوە.

هەروەها زۆربەی شارە سنووریەکانی میلیتاریزە کراوە و دوێنی سوپای پاسداران لە میاندووئاوەوە دەستی بە گواستنەوە ‌هێزو کەرەستەی شەڕ بۆ ناوچە سنووریەکان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌