کوردستان

لە ئاکامی چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٩ داگیرکەر لە ئاڤاشین و مەتینا کوژران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان زەربەی قورس لە چەکدارانی داگیرکەری تورکیا دەوەشێنن. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی جەنگی خابوور و بازەکانی زاگرۆس گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی چەکدارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام دا و لە ئاکامدا ٩ داگیرکەر کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلاکانی کوردستان زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دوێنێ گەریلاکانی یەژەئا-ستار لە دژی موڵگەیەکی چەکدارانی داگیرکەر کە بە گازی کیمیاویی هێرشیان دەکردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە وەرخەلێی ئاڤاشین، چالاکییان ئەنجام دا و لەئاکامدا ٤ داگیرکەر کوژران و ٢ی دیکەش بریندار بوون. گەریلاکانی یەژەئا-ستار ئەو چالاکییەیان بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی گردی سوور و وەرخەلێ ئەنجام دا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە درێژەیی لێدوانەکەی دا ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێری جەنگی خابوور دا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دوو قۆڵەوە لەو چەکدارانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە لە گردی کۆردینە ڕێگایان درووست دەکرد دا و لە ئاکامدا ٥ چەکداری داگیرکەر کوژران. ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا لە دوای چالاکیەکە کوژراوەکانی بە هەلیکۆپتەر گواستەوە.

بەو شێوەیە لە ئاکامی چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دا بە گشتی ٩ چەکداری داگیرکەر لە مەتینا و ئاڤاشین کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەسنیشانی کرد کە رۆژی پیرێ و ئەمڕۆ چەکدارانی داگیرکەری تورکیا دوو جار هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەری بەرخۆدان لە وەرخەلێی ئاڤاشین کە هەر دوو جار ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوونەتەوە و هێرشەکانیان تێکشکێندراوە.

هەپەگە لە کۆتاییی لێدوانەکەی دا ڕایگەیاند: ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا پێرێ و دوێنێ هەرێمی گارە، ئاڤاشین، زاپ و دەورووبەری گوندی “دینارتێ” لە ئاکرێی بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بۆمباران کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌