کوردستان

داوود قەرەسوو: بەرخۆدانی پەکەکەییەکان کودەتایی سەربازیی تێکشکاند

چل و یەک ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا لە تورکیا کودەتاییەکی سەربازی پێکهات و ئەرتەش حکومەتی گرتە دەست.
ژیان لە سەرجەم گەلانی نیشتەجێ لە تورکیا و بە تایبەتی کوردان تاریک بوو و کاریگەرییەکانی هەتا ئێستاش بەردەوامە.
سەبارەت بەم مژارە “داوود قەرەسوو” یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە قسەیی بۆ تەلەفزیۆنی ستێرک کرد و لەم بارەیەوە هەڵسەنگاندنی گرینگی کرد.

رۆژی ١٢ی سێپیامبری ساڵی ١٩٨٠ی زایینی ئەرتەش لە تورکیا کودەتاییەکی سەربازی ئەنجام دا. لە دوایی ئەو کودەتاییە لە باکووری کوردستان و تورکیا شەپۆلێکی بەرفراوانی زوڵم و زۆرداری دەستی پێکرد. دەیان هەزار کەس دەسگیرکران و سەدان هەزاریش ناچاری کۆچبەریی بوون. هەزاران کە کە زۆربەیان خەڵکی باکووری وڵات بوون، کوژران کە هەتا ئێستاش چارەنووسی ژمارەیەکی زۆرییان نازاندرێت.
بە تایبەتی ئەو کردەوانەی لە زیندانی ئامەد، لە دژی کوردان ئەنجامدرا، بوو بە پەڵەیەکی ڕەش بە ناوچاوانی مرۆڤایەتییەوە.

“داوود قەرەسوو” یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە بەشداری بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤی بوو و سەبارەت بە چل ویەکەمین ساڵوەگەری کودەتای سەربازی ١٢ی سێپتامبر هەڵسەنگاندنی کرد. “داوود قەرەسوو” دەڵێت: کودەتایی سەربازیی لە تورکیا هەموو ئازادیخوازان، چەپگر و هێزە دژبەرەکانی بە ئامانج گرت. ئەوە لە کاتێکدا بوو ماوەیەکی کەم بەر لە کودەتا ڕێبەر ئاپۆ بە گووتنی “کوردستان داگیرکراوە” کادیرەکانی تەڤگەری ئازادیی بۆ تێکۆشان ڕەوانەی کوردستان کردبوو.

“داوود قەرەسوو” باسی چۆنیەتی و هۆکاری پێکهاتنی کودەتایی کرد و ڕایگەیاند:” ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران شۆرس پێکهات. لە دوای شۆرش، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران داگیرکرا. لە هەمانکاتدا لە ئەفغانستان شەڕ لە ئارادا بوو. بەرێوەبەرانی ئەفغانستان داوایان لە سۆڤیەت کرد کە پشتیوانیان بکات، بەو شیوەیە ڕووسیا لە شەڕی ئەفغانستانەوە گلا. ئەفغانستان لە بەرەیی ڕۆژئاوا چوو، ئێران چوو و تورکیاش لە ناو خۆیدا دەکووڵا. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دۆخێکی ئاڵۆز لە ئارادا بوو و لە عێراق بەعس لە سەر دەسەڵات بوو. بۆیە ئەمریکا دەیویست تورکیا بخاتە جووڵەوە. لە کۆتایی مانگی دێسێمبری ساڵی ١٩٧٨ دا لە مەڕەش کۆمەڵکووژی پێکهات. ئەوەش مانگێک لە دوای دامەزراندنی پەکەکە بوو. ویستیان هەلوومەرج بۆ پێکهێنانی کودەتا ئامادە بکەن. سەرجەم پێکهاتەکانی ئەرتەش لە کوردستان بەو پێیە بەڕێکخستن کرا. لە ڕاستیدا ئەو دەستێوەردانە ناتۆ ئەنجامی دا. ئامانجیان ئەوە بوو کە تورکیا لە ناوخۆدا بەهێز بکەن، بۆ ئەوەیی بە پێی بەرژەوەندییەکانیان ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ناوین هەڵسووکەوت بکات.”

داوود قەرەسوو سەرنجی بۆ بەرخۆدان لە دژی کودەتاچییەکان ڕاکێشا و گووتی” مەزڵووم دۆغان لە دژی زوڵم و ئەشکەنجە لە زیندانی ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەدا. پێشەنگەکانی گەلی کورد “محەمەد خەیری دوورمووش، کەماڵ پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک” لە چالاکی مانگرتن لە خواردن هەتا مردن دا گیانیان بەختکرد.”

داوود قەرەسوو لە کۆتایی ڕێزی لە یادی سەرجەم شەهیدانی ڕێگایی ئازادی گرت و گووتی:” ئەوەیی کاریگەرییەکانی کودەتایی پووچەڵکردەوە، شەهیدبوونی هەڤاڵان بوو. بێجگە لە پەکەکە هیچ لایەنێکی دیکە نەیتوانی لە دژی کودەتایی ١٢ی سێپتامبر بەرخۆدان بکات. لە بەر ئەوەش کودەتایی سەربازی تێکچوو. گەر لە ڕۆژی ئەمڕۆدا، هیوا بە ژیانێکی نوێ لە تورکیا لە ئارادا بێت، ئەوەش بە سایەی بەرخۆدانی پەکەکەییەکانە.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌