ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕویتەرز:تاڵیبان براێکی جێگری سەرۆک کۆماری پێشوی ئەفغانستانی لە سێدارە دا

ئاژانسی رویتەرز بڵاو کردوەتەوە کە تاڵیبان لە پەنجشێر ،رۆح ئەڵا ساڵح،برای ،ئەمروئەڵا سالح، جێگری یەکەمی سەرۆکۆماری لە سەرکار لابراوی ئەفغانستانی لە سێدارە داوە.

رویتەرز بە پشت بەستن بە قسەی کورەکەی روح اللە صالح ئەو هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندوە دوێنی لە پەنجشێر تاڵیبان روح ئەڵا سالح دەگرێت و لە سێدارەی داوە.

چالاکانی ئەفغانستانی لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵەکەیان پشت راست کردووەتەوە و چەندین سەرچاوەی دیکەش ڕایانگەیادوە کە ناوبراو لە شەڕ و روبەرووبوونەوە لە گەڵ چەکدارانی تاڵیبان لە پەنجشێر کوژراوە.

ئەمروڵا سالح و براکەی لە دوای کۆنتروڵ کردنی کابول لە لایەن تاڵیبانەوە و هەلهاتنی سەرۆکۆماری ئەو ڵاتە، چونە ویلایەتی پەنجشێر و پەیوەست بوون بە بەرەوی بەرخۆدانی نەتەوەیی ئەفغانستان بە ڕێبەرایەتی ئەحمەد مەسعود.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌