ژن

دایکانی ئاشتی لە ماردین هێرشی تورکیا بۆ سەر گەریلا و هەڵوێستی پەدەکە شەرمەزار دەکەن

دوێنی ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە ماردین لە بەردەم بارەگای هەدەپە گردبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان و هەڵوێستەکانی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

پەریهان ئاڵتون بە نوێنەرایەتی دایکانی ئاشتی قسەی کرد و وتی؛ئامانجی ئیمە ئاشتی ویەکێیتیە و بەردەوام دەبێن لە چالاکی و تێکوشانەکانمان.

ئەو نۆێنەری دایکانی ئاشتی، وێرای شەرمەزار کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا، هەڵویستەکانی پەدەکەشی ئیدانە کرد و تی:داوا لە کوردانی باشوری کوردستان دەکەین کە دەنگی خۆیان هەڵبرن هەموو مان بەیکەوە لە دژی هێرشەکانی تورکیا یەکێتی پێک بێنین.

بەنسا گۆنەی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی دایکانی ئاشتی لە گردبونەوەکەدا قسەی کرد و وتی:ئیمە دژی شەڕین و داوای چارەسەری دەکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌