کوردستان

گیان لە دەستدانی گیراوێکی کورد لە گرتووخانەی پیرانشار

کەناڵی تیلگرامیی کۆڵبەرنیوڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە ١٧ی خەرمانان هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژێمى ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەی یاسر مەنگوڕی، ڕایانگەیاندووە، یاسر لەگرتووخانە گیانی لەدەستداوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی کارتی میللی و پێناسەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن.

لە ڕاپۆرتەکەی کۆڵبەرنیوزدا هاتووە، بەپێی زانیارییەکان، یاسر مەنگوڕی سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژێمه‌وه‌ بانگ کراوەتە‌ گۆڕستانی پیرانشار و هەر لەو شوێنەش تەقەیان لێکردووە.

هەروەها، ئەوەى خستووەتەڕوو، دواتر یاسر مەنگوڕی به‌ برینداری گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره‌ و پاشان بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەوە لە ناو بەندینخانەدا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌