کوردستان

ئەنجۆمەنی سەربازی باب:لە تولەی فەرماندە ڕێناس رۆژ دا ١٢ چەکداری تورکیا و ١٠ چەتە کوژران

ئەنجۆمەنی سەربازی باب ڕایگەیاندوە؛کە،شەڕڤانان لە تؤلەی شەهیدانی هێرشەکەی تورکیا لە رۆژی ١٩ی تەباخ بۆ سەر تل تەمەر و قامیشلو، لە دژی بنکەو بارەگاکانی داگیرکەران لە نزیک گوندی یاشلی سەر بە هەرێمی باب چالاکیان ئەنجام داوە.

لەو چالاکیەدا لە سێ قوڵەوە لە داگیرکەران دراوە  و بە  گشتی ١٢ ئەندامی سوپای داگیرکەری تورکیا و ١٠ چەتە کوژراون.هەروەها زیاتر کە ٢٠ داگیرکەری دیکە بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە بیر هێنراوەتەوە کە  رۆژی ١٩ تەباخی ئەمسال لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوەندی سەربازی تل تەمەر ،  عەگید گێرکێلەگی و سوسەن بیرهات ئەندامی کۆنسەی سەربازی قەسەدە و یەپەژە و دوو شەڕڤانی دیکە شەهید بوون، هاوکات لە هێرشی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا ، “سەلاحەدین شەهابی ناسراو بە ڕێناس ڕۆژ” یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەگە شەهید بوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەو چالاکیە بۆ تۆڵەی ئەو شەهیدانە و هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە ئەنجام دراوە و چالاکی وڵامدانەوە بە هێرشەکان بەردەوام دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌