جیهان

کوردستانیان لە ئەورووپا داوای لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوە دەکەن

دوێنی ژمارەیەک لە کوردستانیانی دانیشتوی سوئیسرا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، کۆبوونەوە و داوای لێکۆڵێنەوەیان کرد لە بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، دژی گەریلاکانی کوردستان.

لەو گردبوونەوەیەدا چالاکانی کورد بانگیان لە ڕای گشتی و ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ کرد سەبارەت بە تاوانەکانی تورکیا و بە کار هێنانی چەکی قەدەغە کراو لە دژی گەریلا کاردانەوەیان هەبێت.

هاوکات لە ناوەند و شارەکانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا چالاکی هاوشێوە بە رێوە چوو و تێاندا، وێرای شەرمەزار کردنی هێرشەکانی پەدەکە و تورکیا بۆ سەر گەریلا،داوای کاردانەوەی ڕای گشتی لە بەرانبەر تاوانەکانی تورکیا دژی گەلی کورد کرا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەپەگە ڕایەگەیاندبوو، سوپای داگیرکەری تورکیا لە دژی سەنگەرەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی ئاڤاشین،مەتیان و زاپ گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی بە کار دەهێنێت.

دوێنی هەپەگە ڕایگەیاند، دوو گەریلا لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا بە چەکی کیمیایی لە ناوچەی گرێ سووری ئاڤاشین شەهید بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌