کوردستان

هەپەگە: لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکان لە زاپ و مەتینا سێ داگیرکەر کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند؛ دوێنی لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یژاستار لە هەرێمەکانی مەتینا و زاپ سێ داگیرکەر کوژراون وزەبری قورس لە داگیرکەران دراوە.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، لە ئەنجامی بەرخۆدان و چالاکی گەریلاکانی کوردستان سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەرێمی زاپ تێکشکاوە و ناچار بووە هێزەکانی لە گردێ شەهید سەفکان بکشێنێتەوە.

لبەردەوام فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەسووڕێنەوە و لە دوێنێەوە چەندین جار فڕۆکە شەڕکەرەکان و تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆردمان و تۆپباران هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین یان کردووە.

لەو هێرشانە زیان بە گەریلاکان نەگەیشتووە بەڵام سرۆشت و دارستانەکانی ئەو ناوچانە ئاگریان گرتووە و بەشێک لە ئاگرەکە کوژاوەتەوە،لە چەند شوێنێکەوە ئاگر تەشەنەی کردووە و بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌