کوردستان

هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە شرناخ ٨ هاوڵاتی کوردیان دەستگیر کرد

بە پێ هەواڵێکی ئاژانسی فۆرات، پێش نێۆەڕۆی ئەمرۆ، هێزە چەکدارەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیانی گوندەکانی چەمان، بەرمان و بیشی سەربە ئەلکێی شرناخ و هەشت کەسیان دەستگیرکرد.

دەستگیرکراوەکان براون بۆ بنکەی جندرەمی ناوچەی ئەلکێ و چارەنووسیان نازانرێت.

ئاژانسی فۆرات ناسنامەی چەند کەس لە دەستگیرکراوەکانی بەم شێوە ڕاگەیاندوە،کەمال ئادیامان، فەوزی تەمەل، ئەمین بەرک، مودور ئەجەر، ئیدریس ئوجا و ئیبراهیم کلیچ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌