ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەرەی بەرخۆدانی پەنجشێر: ٦٥ لەسەدی ویلایەتی پەنجشێر کۆنترۆڵ کراوەتەوە

ئەمرۆ پێنجشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی،عەلی نزاری، وتەبێژی بەرەی بەرخۆدانی پەنجشێر بەئاژانسی ” سی ئێن ئێن”-ی ڕاگەیاندووە؛ هێزەکانیان زۆربەی ئەوناوچانەی پەنجشێریان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردووە چەکدارانی تاڵیبان داگیریان کردبوو.

عەلی نزاری،دەڵێت. لە ئیستادا ٦٥لەسەدی خاکی ویلایەتی پەنجشێر و بە گشتی هەمووجادە و شوێنە ستراتژیییەکان لە کۆنتڕۆڵی ئەوان دایە.

ناوبرا ئاماژەی بەوە داوە کە، هێزەکانی بەرەی بەرخۆدانی نەتەوەیی ئەفغانستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا کشانەوەی تاکتیکیان ئەنجام داوە و لە داهاتووێکی نزیکدا هەموو ناوچەکانی پەنجشێر لە تاڵیبان پاک دەکەنەوە.

لە رۆژانی ڕابردوودا ، تاڵیبان هێرشی کردە سەر پەنجشێر و ڕایگەیاند، ئەو ویلایەتیان بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کردووە، لە بەرانبەردا هێزەکانی بەرەی پەنجشێر ڕەتی دەکەنەوە هەموو ویلایەتەکە کەوتبێتە دەستی تاڵیبان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌