ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

گرتن و لێدانی ڕۆژنامەوانان لە لایەن تاڵیبانەوە بە هۆی رووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامە ئیتلاعاتی رۆژی ئەفغانستان،سەرنووسەرێک و سێ رۆژنامەنووسی ئەو رۆژنامەیە  لە کاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندانی ئەمرۆی خەڵک لە کابول دەستگیر کران

سەرنووسەرەکەی رۆژنامەکە، کە بۆ ئازاد کردنی هاوکارەکانی سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کردبوولە لایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستگیر کرابوو.

زەکی دەریایی بەرپرسی رۆژنامەکە لە بەستەری تۆیتەر ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی تاڵیبان دوایی چەن کاتژمێر ئەو چوار رۆژنامەنووسەیان ئازاد کردووە.

لە بەستەری تۆیتەری رۆژنامەکەش وێنەی ئەشكەنجە دراوی دوو کەس لە رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان بڵاو کراوەتەوە و ڕاگەیاندراوە؛ تاڵیبان بە کێبل و قامچی رۆژنامەنووسەکانیان ئەشکەنجە کردووە.

سێ رۆژە خەڵکی ئەفغانستان دژی دەسەڵاتی تاڵیبان لە شارە گەورەکانی ئەفغانستان لە شەقانەکانن و ئەمرۆش خەڵک و ژمارەیەکی بەرچاوی ژنان لە شەقامەکان بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌