ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

چین ئامادەیی خۆی بۆ پەیۆەندیی لە گەڵ دەوڵەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕاگەیاند

بە پێ ڕاپۆرتی ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی، وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ئامادەیی پیکەن-ی بۆ پەیۆەندی لە گەڵ دەوڵەتەکەی تاڵیبان ڕاگەیاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چێن لە لێدوانێکیدا، ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کاتی لە ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە، بە کارێکی پێویست بۆ سەقامگیری ئاسایش لەو وڵاتە بە ناو دەکات و ڕایگەیاند؛ چین ئامادەیە تا لە گەڵ دەوڵەتی نوێ ئەفغانستان پەیوەندی باشی هەبێت.

وتەبێژی وزارەتی چین،دەشلێت؛پیکەن رێز لە سەروەری خاک و سەربەخۆیی دەسەڵاتی ئەفغانستان دەگرێت، هیواشی خواست کە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی نوێ کوتای بە قەیران و نائارامییەکانی ئەم دوایانە لە ئەفغانستان بهێنێت و ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتە دەست پێ بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌