کوردستان

فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی کۆدار: یەکگرتوویی گەلان سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکات

فواد بێریتان هاوسەرۆکی کۆدار میوانی ئەم هەفتەی بەرنامەی هێڵی ٣ی بوو. لە بەرنامەکەدا چەند مژاری گرینگی ئەمڕۆژانەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کرا.

هاوسەرۆکی کۆدار سەبارەت بە گەشەکردن و رۆڵی تەڤگەری ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکە وتی: پژاک پارتی شەهیدانە. شەهیدانی تەڤگەری ئاپۆیی بە بیر دێنمەوە و لە کەسایەتیی فەرماندە شەهید سمکۆ سەرهەڵدا دا بەڵێن و پەیمانی خۆمان لەگەل شەهیدان بۆ درێژەپێدانی تێکۆشان دووپات دەکەینەوە. تەڤگەری ئاپۆیی بەردەوام بەو خوێنانەی لە پێناو ئازادیدا بەخشیویەتی گەورەتر بووە. شەهیدان هەمپێشەنگی شەڕ و هەم پێشەنگی تێکۆشانی ڕووناکبیری و بەڕیکخستنکردن گەلن. سنوورەکانی دەوڵەتان قبووڵ نەکردووە و لە هەر چوار پارچەی کوردستان دژی داگیرکاری تێکۆشاون. نموونەی دیاریش شەهید ڕێناس ڕۆژە کە ئەم ماوەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە دەستی ڕژیمی تورکیا شەهید بوو.”

فواد بێریتان لەدرێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: ” لە کوردستان بە درێژایی مێژوو دوو هێڵ لە بەرامبەر یەکتر بوون. هێڵێکیان هێڵی خەبات وتێکۆشان و هێڵەکەی تریان هێڵی خیانەت و بەکرێگیراویی بووە. تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی ئامانجیان ڕزگاریی گەل و چەسپاندنی دیمۆکراسییە. خاوەنی ئیرادە و فکری ئازادن و هەرگیز وازیان لەتێکۆشان نەهێناوە. بەڵام لە بەرامبەردا هێڵی خیانەت بەردەوام زیانی گەورەی بە پرسی کورد گەیاندووە. ئەمڕۆ بنەماڵەی بارزانی دەستپێشخەریی ئەم هێڵی بەکرێگیراوییە دەکەن. ئەوان چارەسەری لەژێردەستی و کۆیلەتیدا دەبینن.”

هاسەرۆکی کۆدار دەستنیشانی کرد کە ڕژیمی تورکیا لەگەڵ هێزە دەرەکییەکان و دەوڵەتانی ناوچەکە دەیانەوێ ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرلەنوێ بە زیهنییەتی دەوڵەت-نەتەوە دیزاین بکەن و پەدەکەش هاوکاری سەرەکیانە.

لەو سۆنگەیەشەوە تەئکیدی کردەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ستاتۆیەکی نوێیە و ئەم ستاتۆیە نوێیەش تەنیا بە یەکگرتوویی گەلانی ناوچەکە مسۆگەر دەبێت. فواد بێریتان وتی: ” ئێمە دەبێ لەم ڕەوشەی ئەفغانستان ئەوە بخوێنینەوە کە نابێ کەس چاوی لە دەرەوە بێت. بزاڤی ئاپۆیی پشتیوانی دیمۆکراسی و یەکگرتوویی گەلان و پێشەنگی ژنان و گەنجانە. هەر لەبەر ئەمەشە دەبێتە ئامانجی نەیاران.”

فواد بێریتان لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەبارەت بە کابینەی نوێی ئیبراهیم ڕەئیسی وتی: “بەو کابینەیە لە هەموو کات زیاتر خۆیان بۆ سەرکوت و ئاژاوەگێڕێی ناو گەلان ئامادە کردووە. ڕژیم بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بپارێزێ، ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆ سەرکوت دەکات و دەستورەردان لە وڵاتانی هەرێمەکە دەکات. ڕژیمی ئێران بۆ لەناوبردنی کوردان لەگەڵ هەمو هێزێک ڕێکدەکەوێت. بۆیە سنوورەکانی ڕادەستی تورکیا دەکات، چونکە دەزانێ کوردی تێدایە.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌