کوردستان

سێهەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی سێ تێکوشەری کورد

ئەمرۆ چوار شەممە ١٧ی خەرمانی ١٤٠٠ ی هەتاوی، سێهەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی سێ جەوانی تێکوشەری کورد،بە ناوەکانی “زانیار مورادی”،لوقمان مورادی” و ” ڕامین حسێن پەناهیی”ـە.

لە بەرەبەیانی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی ئەو سێ ڕوڵە تێکوشەری کورد لە لایەن حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە، لە سێدارە دران و تا ئیستاش تەرمەکەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە و نازانرێت لە کۆی نێژراون.

لە سێدارەدان و بێ سەروشوێنکردنی تەرمەی ئەو سێ گیانبەختکردووە و هەزرانی وەک ئەوان،دەچێتە خانەی تاوانی کوشتن و بێ سەروشوێنکردنی مرۆڤەکان، لەم پەیۆەندەدا و بە پێی یاسا نێۆنەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، رژێمی ئێران و کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە بەرپرسیارن و دەبێت دادگایی بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌