ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تاڵیبان بێ بەشداری ژنان کابینەی دەوڵەتی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند

ئێوارەی دوێنی سێ شەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠،زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیابان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە کابولی پایتەخت،پێکهێنانی دەوڵەتی ئەفغانستانی بە بێ ژنان ڕاگەیاند.

موجاهید ڕایگەیاند؛ مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند وەک سەرۆک وەزیران و مەلا عەبدولغەنی بەرادەر و مەلا عەبدوسەلام حەنەفی وەک جێگرانی سەرۆک وەزیران دەستنیشان کراون.

ئەو سێ کەسە لە دامەزرێنەرانی تاڵیبانن و بە پێی قسەکانی موجاهید، دەولەتی تاڵیبان لە ئەمروەوە دەست بە کارەکانی دەکات.

وتەبێژەکەی تاڵیبان ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان دەیانەوێت پەیۆەندی باشیان لە گەل ئەمریکا و وڵاتانی دیکە هەبێت و داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد حکومەتەکەی تاڵیبان بە فەرمی بناسێن.

هیچ وڵاتێک تا ئیستا حکومەتی تاڵیبانی بە فەرمی نەناسیووە.

هاوکات لە گەل ڕاگەیاندنی حکومەتی ئیماراتی ئیسلامی تاڵیبان لە ئەفغانستان، خەڵکی ئەو وڵاتە و بە تایبەتی ژنان دژی دەسەڵاتی تاڵیبان لەچەندین گەورە شاری ئەو وڵاتە لە سەر شەقام بوون.

چەکدارانی تاڵیبان لە کابول و هەرات هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و سێ کەس کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌