ژن

دوو کەس لە سێ ئەندامە دەستگیرکراوەکەی ڕژاک ئازاد کران و یەکیان لە زیندان مایەوە

بە بریاری دادگاهی هەولێر و بە کەفالەت، دوێنی ئێوارە هەر یەک لە “خەولە محەمەد “و “سەیران ئەحمەد” ئەندامی ڕژاک ، دوای مانگێک مانەوە لە زیندانی پەدەکە ئازاد کران.

جوانا عەبدولباقی ئەو ئەندامەکەی دیکە رژاک ئازاد نەکراوە و لە زیندان مایەوە، هۆکاری ئازاد نەکردنی ئەو ئەندامەی رژاک لە زیندان نازانرێت و دادگای هەولێر لەو بارەیەوە هیچ روونکردنەوەی نەداوە.

ئەو سێ ئەندامەی ڕێکخراوەی ژانی ئازاد کوردستان-ڕژاک ڕۆژی پێنج مانگی ڕابردوو کە بۆ بەشداریی لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی شەنگال، چووبوونە شەنگال، لەکاتی گەڕانەوەیاندا، لە بازگەی کەڵەک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کران.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌