جیهان

ئەمریکا بە تەواوەتی لە ئەفغانستان کشایەوە و باڵیۆزخانەکەشی لە کابول هەڵپەسارد

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان دوێنی ئێوارە دوایین فڕۆکەی ئەمریکا، فڕۆکەخانەی کابول پایتەختی ئەفغانستانی جێهێشت کە هەڵگری دوایین سەربازەکان و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئەفغانستان بوو.

بە پێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە،بەرپرسانی تاڵیبان هەر دوێنی دوایی چونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا، گەیشتوونەتە نا فڕۆکەخانەکە و قسەیان بۆ هێزە ئەمنیی و کارمەندانی فڕؤکەخانەکەد ەکەن.

بە پێ هندێک سەرچاوە لە ئەنجامی تەقەی خۆشی چەکدارانی تاڵیبان لە فڕۆکەخانەکە ٣ کەس کوژراون و ١٩ی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها بالێۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە سەر ماڵپەری خۆی هەڵپەساردنی کارەکانی لەو وڵاتە ڕاگەیاندوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش ڕایگەیاندوە بە پێ ڕێکەوتنەکان، شەوی ڕابردوو دواین هاوڵاتی خۆیان و هاوکارە ئەفغانستانییەکانی گواستوەتەوە و ئەو وڵاتەیان بە تەواوەتی بە جێهێشت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌