ئێران

گەلانی ئێران لەناو قەیران دان و ڕژێمی ئێرانیش سەرقاڵی پیلانەکانێتی لەناوچەکەدا

گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەناوکۆمەڵێک قەیران و گیروگرفتی دروستکراوی دەستی ڕژێمی ئێران دان بەڵام ئەو ڕژێمە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پیلانەکانی لەناوچەکەدا.

وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئێران، لە دیداریدا لەگەڵ بەشار ئەسەد لە دیمەشق، جارێکیتر جەختی لەوکەردەوە کە پشتیوانی لە دەوڵەتی سوریا لەسەرجەم بوارەکان دا دەکەن.

سەرانی ڕژێمی ئێران، باسیان لەوەکردوە لە بواری ماددی و سیاسیی و ئەمنییەوە پشتیوانی لە دەوڵەتی سوریا دەکەن.

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ڕژێم لە کاتێکدایە، گەلان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی سیاسەتەکانی ئەو ڕژێمەوە بەرامبەر بە چەندین قەیران وەستاونەتەوە.

سەرانی ئەو ڕژێمە لەکاتێک دا پشتیوانی لە گروپە تیرۆرستیەکان وجێبەجێکردنی پیلانەکانیان دەکەن لەو ڕێگەیەوە ئەیانەوێت تەمەنی دەسەڵاتیان درێژ بکەنەوە و خەریکی فراوانخوازین.

جێی بیرهێنانەوەیە پێشتر، حەسەن نەسروڵام سەرۆکی حزبوڵای لوبنان، پێشتر ئاشكرای کردبوو، کەبودجەیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ دابین دەکرێت و لەلوبنانیش سەدان خوێندگا،نەخۆشخانە و ناوەندی جیاوازی تری دروستکردوە.

کردەوەکانی ڕژێمی ئێران لەکاتێکدایە بۆ هەرسێ کەسێک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک لە ژێر هێڵی هەژارییەوە و ڕۆژانە ئامارەکانی، هەژاری، بێکاری، منداڵانی کار و کارتۆن خەوەکان زیاتر دەبن و کەئەوەش بە ئەنجامی سیاسەتە چەوتەکانی ڕژێمە دژی گەلانی جوگرافیای ئێران.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌