جیهان

دوورگەیەکی نوێ لەوپەڕی باکوری زەوی دۆزرایەوە

کۆمەڵێک زانای زانکۆی کۆپنهاگن ڕایانگەیاند، لە گەشتێکی زانستیدا لەمانگی جوولای دا بەرەو باکوری گریلاند گەشتیانکردووە چونکە لەو باوەڕەدابوون لەوپەڕی باکوری زەوی وشکانییە، دواتر دورگەیەکیان لە دووری ٧٨٠ مەتر لە باکوری ئۆداک دۆزیوەتەوە.

زانکۆی کۆپنهاگن راگەیانرواێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، دورگەکە تائێستا هیج ناوێکی لینەنراوە و بەدوری ٧٨٠ مەتر دەکەوێتە باکوری ئۆداک و دەکەوێتە بەرامبەر کاب مۆریس جیزوب کە دورترین خاڵی باکوری زەوییەو و دەکەوێتە باکوری گرینلاندەوە.

ئۆداک دەکەوێتە دووری ٧٠٠ میلۆمەترەوە لە باشوری جەمسەری باکور، بەگوێرەی ئەکادیمیای دانیمارک دورترین زەوییە دەکەوێتە باکوری جیهانەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی زانکۆی کۆپنهاگن، رووبەری دورگە نوێیەکە بریتیە لە ٣٠ مەتر بە ٦٠ مەتر و سێ بۆ چوار مەتر لە ئاستی روی دەریاوە بەرزە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌