ژن

کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان شارۆچکەی قوتوور کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە شارۆچکەی قوتووری سەر بە شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێی خەرمانان کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە گڕی لەخۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو کچە تەمەن سێزدە ساڵانەیە ناوە “رۆشەنەک حەسەن عەلیلو” بەهۆی کێشەی بە شوودانی زۆرەملێ و گوشاری بناماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەوە دووهەمین حاڵەتی خۆکووشتن لە ماوەی یەک مانگ داو لە شارۆچکەی قوتووری سەر بە شاری خۆی ڕۆهەڵاتی کوردستانە. پێشتر ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵان بە ناوی سومەیە موحەمەدلوو کە دایکی دوو منداڵبووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێ باسە کە هەژاری، بێ کاری و بێ دەرەتانی و لە پاڵیشیدا بە زۆر بەشوودان و زەبروزەنگی زۆر دژ بەژنان هۆکارن بۆ پەنابردنی ژنان بۆ خۆکووشتن. هەروها ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیشانی دەدات کە ساڵانە بە سەدان ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەنا بە خۆکووژی دەبەن و زۆربەشیان گیان لە دەست دەدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌