کوردستان

جارێکی تر داواکاری بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد پێشکەش کرا

ئەمڕۆ شاندێکی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان کە پێکهاتوون لە نەورۆز ئویسال، ئیبراهیم بیلمەز، مەزلوم دینچ و سەربای کۆکلو، بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، داواکاریی دیداریان پیشکەشی داواکاری گشتی کۆماری بورسا کرد.

لە لایەکی دیکەوە و بە هەمان ئامانج، محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها خانەوادەی زیندانیەکانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەنجامدانی دیدار، سەردانی داواکاری کۆماریی بورسەیان کرد.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی نووسینی “نەخشەڕێ”، کە ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ پارێزنامەکانی پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، ڕایگەیاندبوو، لە ٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ـەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتن و سەردانێکی پارێزەران بۆ ئیمرالی قەدەغە دەکەن، سەرباری ئەوەی ماوەی ئەو قەدەغەکارییە لە ٢٣ی مارچی ٢٠٢١ـدا کۆتایی پێهاتووە، بەڵام وێڕای ڕۆژانە سەرلێدان کردنی پارێزەران بۆ چوونە ئیمراڵی، داواکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن ڕەت دەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌