جیهان

ئازەربایجان دەڵێ سەربازێکی ئەو وڵاتە بە چەقۆ لە لایەن سەربازانی ئەرمەنییەوە کووژراوە

ئازەربایجان سنووری زەمینی خۆی کە دەکەوێتە ناوچەی قەرەباغ لەگەڵ ئێران داخستووە. گوتەبێژێک بە ناوی گومرکی ئێرانەوە ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردۆتەوە.

پێشتر حکوومەتی ئازەربایجان ڕایگەیاندبوو کە سەربازێکی ئەو وڵاتە لە لایەن هێزەکانی ئەرمەنستانەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و کووژراوە.

وەزارەتی بەرگری ئەرمنستان ئەو هەواڵەی ڕەد کردبۆوە و ڕایگەیاندبوو کە ئەو ئیدیعایەی ئازەربایجان بەشێکە لە شەڕی دەروونی ئەو وڵاتە دژ بە ئەرمەنستان.

دوای شەڕی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە سەر هەندێک ناوچەی جێگەی ناکۆکی ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوو دا و دواتر ڕاوەستانی شەڕەکە بە ناوبژیوانی ڕووسیا، ئازەربایجان ڕایگەیاندبوو کە لەوانەیە سنووری زەمینی ئەو ناوچانەی کەوتۆتە ژێرکۆنتڕۆڵی لەگەڵ ئێران ببەستێت. ئێران دژی ئەوە وەستابووەوە و خوازیاری بە کراوەیی هێشتنەوەی سنوورەکان ببوو.

جێی ئاماژەیە ئەو سنوورە زەمینییەی لە لایەن ئازەربایجانەوە بەستراوە دەکەوێنە سنووری نوردووز لە پارێزگای تەوریز لە ئێران و دەچێتە هەرجۆرە هاتووچۆیەکیشیان لەئێرانەوە داخستووە.

بەرپرسانی ئێرانی وتوویانە لە هەوڵی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئازەربایجان بۆ چارەسەری کێشەی داخرانی سنوورەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌