ژن

غوربەت ئیشک: پەدەکە لە باشوور بەرامبەر ژنان زیهنییەتی هاوشێوەی ئاکەپە مەهەپە پەیڕەو دەکات

غوربەت ئیشک، ئەندامی ئەنجوومەنی عەشتار لە مەخموور بە ئاماژەدان بە دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامەکەی ڕژاک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەڵێ پەدەکە زیهنییەتێکی هاوشێوەی ئاکەپە مەهەپەی بەرامبەر بە ژنان هەیە.

ئەندامی ئەنجومەنی عەشتاری مەخمور لەسەر ئەو سێ ئەندامەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ڕژاک کە دوای بەشدارییان لە یادی شەهیدانی شەنگال دەستبەسەر کران، وتی: لە کوشتن و زیندانیکردنی ژناندا، مرۆڤ ناتوانێ ئاکەپە-مەهەپە و پەدەکە لەیەک جیا بکاتەوە.

غوربەت ئیشک، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو سێ ئەندامەی ڕژاک بۆ دەربڕینی هاوخەمیی بۆ خەڵکی شەنگال بەشداریی ئەو مەراسیمەیان کردووە، وتی: پەدەکە بە تایبەتی ژنانی پێشەنگ و ئازادیخواز دەکاتە ئامانج. ئەمەش بەهۆی ئەوەیە ترسی لە ژنان هەیە.

غوربەت ئیشک لەبارەی شەنگال وتی: حەوت ساڵە خەڵکی ئێزدی خۆی بەڕێکخستن دەکات. هێزە دەسەڵاتدارەکان سەلماندیان کە ناتوانن ئەو خۆبەڕێکخستن کردنە قبووڵ بکەن.

ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتارداوای لە پەدەکە کرد، دەست لە خیانەت هەڵگرێت و دەستبەجێ ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ڕژاک ئازاد بکات.

زیاتر لە ٢٥ ڕۆژە سێ ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ڕژاک، لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستبەسەر کراون. لەم ماوەیەدا بنەماڵەکانیان سەرەڕای هەوڵی زۆر نەیانتوانیووە سۆراخێکیان بگرن و ڕێگەشیان نەدراوە پارێزەر بگرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌