ژن

لە شاری سنە یادی فەرماندەی شەهید ڕیناس ڕۆژ بەرز ڕاگیرا

دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنە کەس و کاری شەهید سەلاحەدین شەهابی ناسراو بە “ڕێناس ڕۆژ”-یان بەسەر کردەوە و یادی ئەو فەرماندە شەهیدە-یان بەرز ڕاگرت.

سەرباری ئاستەنگی و گوشاری هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران، ژمارەیەک لە دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنە سەردانی بنەماڵەی شەهید “ڕێناس ڕۆژ”-یان کرد و ڕێوڕەسمێکیان بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو فەرماندە شەهیدە بەڕێوەبرد.

ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیان بەخت کردووانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد.

دواتر دایکانی ئاشتی سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی گەلی کورد و بنەماڵەی شەهید “ڕێناس ڕۆژ” کرد.

لە بەردەوامیدا دایکانی ئاشتی لەچکی سپی-یان پێشکەشی دوو خۆشک و پوری شەهید ڕێناس کرد.

هاوکات لە ڕێوڕەسمەکەدا یادی شەهید ڕێباز تیلەکۆ، برای شەهید ڕێناس و هەروەها شەهید ڕیزەکانی کۆمەڵە “ئەیوب نەبەویی” بەرز ڕاگیرا.

ڕێوڕەسمەکە بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێ کۆتایی پێهات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌