ژن

دادگای هەولێر ئەندامانی دەستگیرکراوی ڕژاکیان خستووەتە ناو لیستی دادگاییکردنەوە

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-رژاک.ئاسایشی هەولێر ڕێگەنادات خێزانی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک سەردانی زیندان بکەن و داواکاریی بۆ دەستنیشانکردنی پارێزەرێک بۆ دۆسیەی ئەو سێ ژنە چالاکوانەش ڕەتکراوەتەوە.

خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن ئەو سێ ئەندامەی ڕژاکن کە لە کاتی گەڕانەوەیان لە ساڵیادی فەرمانی شەنگاڵ  لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە هەولێر دەستگیر کراون و ماوەی ٢٠ رۆژە هێچ زانیارێیک لەبارەیانەوە نازانرێت.

بەپێی قسەی بەرێوەبەرانی رژاک، ئەو سێ چالاکوانە براونەتە زیندانی ئەحداسی هەولێر کە تایبەتە بە ڕاگرتنی کەسانی خوار ١٨ ساڵ و منداڵان،

دادگاش بە خێزانی دەستگیرکراوەکانی وتووە کە ناوی ئەو سێ چالاکوانە خراوەتە ناو لیستی ئەو کەسانەی پێویستە دادگایی بکرێن، بەڵام کاتەکەی نادیارە، ئەمە لەکاتێكدایە کە هەوڵدراوە پارێزەر بۆ ئەو چالاکوانانە دابنرێت بەڵام پەسەند نەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌