ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسرائیل دەڵێ بەردەوام دەبن لە هێرش کردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نەفتالی بەنێت ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام دەکات.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە وتووێژێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز وتوویەتی: وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ نوێکردنەوە و ژیاندنەوەی پەیمانی ئەتۆمی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی لەگەڵ ئێران نییە.

نەفتالی بەنێت کە بڕیارە بە زوویی لەگەڵ سەرکۆماری ئەمریکا دیدار بکات دەڵێ: لە دیدارەکەی دا لەگەڵ جۆ بایدن، سیاسەتی ئیسرائیلی سەبارەت بە ئێرانی بۆ شی دەکاتەوەکە بریتی دەبێ لە بەردەوام بوونی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەب و درووستکردنی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی دژی ئێران.

بەنێت وتوویەتی: درووست کردنی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی پێکهێاتوو لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ڕێگە لە دەستوەردان و ئاژاوەنانەوەی زیاتری ئێران لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا دەگرێت.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام دەکات و هەوڵیش دەدات کە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران بەردەوام و زیاتریش بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌