جیهان

فڕۆکەیکی ئۆکراینی لە ئەفغانستان ڕفێندرا و لە ئێران نشتووەتەوە

ئەمرۆ سێ شەممە ئاژانسی هەواڵی تاسی روسیا لە زاری جێگیری وەزیری دەرەوەی ئۆکراینەوە، بڵاوی کردەوە کە فڕۆکەیکی ئەو وڵاتە کە بە مەبەستی هێنانە دەرەوەی هاوڵاتیانی ئۆکرانیا چووبووە کابولی پایتەختی ئەفغاستان رفێندراوە.

بە پێ هەواڵەکە، کەسانی نەناسراو، ڕۆژی یەکشەممە دەستیان بەسەر فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا  گرتوە و ئەمڕۆ بەرەو ئێران ڕفێندراوە.

.

کەمێک پێش ئیستا ڕاگەیاندنەکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتەوە ڕایانگەیاندوە کە دوێنی فڕۆکەێکی ئۆکراینی لە مەشهەد بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی نشتوەتەوە و دواتر بەرەوە ئۆکراین فڕیوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌