کوردستان

تۆپبارانی ناوچەکانی تل تەمر و شەرا لە لایەن تورکیا و چەتەکانیەوە بەردەوامە

چەند ڕۆژێکە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە بەردەوامی تۆپبارانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن و تۆپبارانەکان تا ئێستاش بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار، لە ئیساتدا گوندی دەردارا سەربە ناوچەی تل تەمری حەسەکە لەسەر ڕێگای زڕگانە، بە چەکی قورس و تانک، لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانییەوە تۆپباران دەکرێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، کەمێک پێش ئەمەش، گوندەکانی عەلقەمیە و ئیرشادیە سەربە ناوچەی شەرای عەفرین بە چەکی قورس تۆپباران کراون.

تۆپبارانەکان تا ئێستاش بەردەوامن و بەوهۆیەوە زیانەکانی نازاندرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌