ژن

دایە پەری، ژنە شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز لە سەید سادق کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ژنە شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز “پەری محەمەد” لە شارۆچكەی سەیدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی كۆچی دوایكرد.

پەری محەمەد لەساڵی ١٩٧٣ لەدایكبوو، لە بەردەوامی ژیانا تێکەڵ بە ئێش و ئازاری گەلەکەی بو، بەردەوام دڵی لەگەڵ ئازادیخۆازان و شوڕشگێرانی کوردستانا لێی دەداد.

پەری محەمەد بە ئاواتی ئاشتی و ئازادی بۆ گەلی کورد بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا كۆچی دوایكرد.

لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی پەری محەمەد دا شاندێكی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان بەشدارییان كرد.

تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان لە مەراسیمەکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەكەی كرد و وتی: دایە پەری و بنەماڵەكەی شۆڕشگێڕن، هەمیشە لە بەرەی گەل و تێكۆشانی ئازادیدان. ئەمڕۆ و ڕابردوو شاهیدە کە هەموو کات لە بەرەی گەلدا بوون.

هەروەها پێشەوا شەهید حەسەن، كوڕی دایە پەری وتی: بەداخەوە كات و ساتێكی غەمگینە بۆ ئێمە، دایكم تەنها دایكی ئێمە نەبوو، بەڵكو دایكی هەموو شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازێك بوو، دایكی هەزاران كەسی دیكەبوو كەهزری ئازادییان هەڵبژاردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌