ژن

چەتەکان لە ناوچەی ماباتای عەفرین ژنێکی کوردیان ڕفاند

بە پێ زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار،دوێنی چەتەکانی گروپی جبهەالشامییە لە گوندی بریمجەی ناوچەی ماباتای عەفرین ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “دلیار محەمەد” یان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندووە.

لە رۆژانی ڕابردوودا سەرچاوەکانی هەواڵ و رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین ڕایانگەیاند کە لە ماوەی دو مانگی ڕابردوودا ،دەیان ژن لە ناوچە جیاجیاکانی عەفرین لە لایەن چەتەکان و سوپای داگیرکەری تورکیاوە رفێندراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە ژنێکی عەفرینی بە ناوی “عایشە محمەد خالد” لە دوای ڕفاندنی و بە هۆی گوشار و ئەشکەنجەی چەتەکانی تورکیا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌