جیهان

یەکێتی ئەورووپا: پێویستە لە گەڵ تاڵیبان وتوێژ بکەین

جۆزێف بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دوێنی شێ شەممە ٢٦ گەلاوێژ،لە پرێس کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا لە گەڵ وەزیرانی دەروەی وڵاتانی ئەورووپایی دا وتی؛ پێویستە لە گەڵ تاڵیبان وتوێژ بکەین.

جۆزێف بۆرڵ وتی،هیشتا بەرنامەمان نیە بۆ بە فەرمی ناسێنی دەسەڵاتی تاڵیبان،بەڵام لە گەڵ هەر لایەنێک کە لە ئەفغانستان دەسەڵاتی بە دەستەوە بێت،پێویستە دانوستانمان هەبێت، تاڵیبان لە ئەفغانستان سەرکەوت و لە گەڵیان پەیوەندیمان دەبێت.

بۆرڵ جەختی لە سەر پێشگرتن لە ئاوارە بوونی هاوڵاتیانی ئەفغانستانی و کارەساتی مرویی لەو وڵاتە کردەوە و وتیشی: دەبێت تاڵیبان پابەندی بڕیارەکانی ئەنجۆمەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ بێت.

جۆزێف بۆرڵ ڕایگەیاند؛ تا ئەو کاتەی دۆخی ئەفغانستان سەقامگیر نەبێت، یەکێتی ئەورووپا یارمەتی ئەو وڵاتە نادات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٤ بڕی یەک ملیار و چوارسەد ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانی ئەفغانستان تەرخان کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌