ژن

کەمپەینێک بۆ ئازادی سێ ئەندامە دەستگیرکراوەکەی رژاک ڕاگەیندرا

ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، کەمپەینێکیان بۆ ئازادکردنی سێ ئەندامە دەستگیرکراوەکەی ڕژاک ، پێکهێنا، کە لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون.

لەو ڕاگەیندراوی کەمپینەکە کە ئاڕاستەى دەستەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنى باڵای کاروباری خانمان و ڕاى گشتیى و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە،جەخت لە سەر فراون کردنی هەوڵەکان بۆ ئازاد کردنی سێ ئەندامەکەی رژاک کراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕژاک، ڕێکخراوێکی فەرمیی و ژنان و کار بۆ هۆشیاری ژنان و کۆمەڵگە دەکەن، دژی توندوتیژی و ژن کوشتن تێدەکوشێت و هەروەها دژی داگیرکاری و ستەمە و لەسەربنەمای ژنێکی هوشیار و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکرات کاردەکات.

سێ ئەندامی رژاک بە ناوەکانی خەولە محەمەد حەسەن و سەیران ئەحمەد حەسەن و جوانا عەبدولباقى، رۆژی پێنجی ئەم مانگە دوایی گەرانەوەیان لە ڕێورەسمی ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگاڵ، لە هەولێر دەستگیر کراون

ئه‌مانه‌ش ببینه‌