جیهان

ناوەندی پاراستنی سنوری یەکێتی ئەوروپا: شەپۆلی پەنابەران زیادی کردوە

لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گەرمترین پرس و بابەتەکان، قسەوباسە لەسەر پەنابەران، ناوەندی پاراستنی سنوری یەکێتی ئەوروپا ئاشکرای دەکەن ژمارەی پەنابەران ڕووی لەزیادبوون کردوە.

لە ڕاگەیەندراوێک دا ناوەندی پاراستنی سنوری یەکێتی ئەوروپا، ئاشکرای کردوە ئەم ساڵ ژمارەی ۆەنابەران لەئەوروپا لەچاوساڵانی ڕابردوو زیادی کردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کەلەڕێگەی وڵاتانی بەڵقانەوە خۆیان دەگەیەنن ئەوروپا دووهێندە زیادی کردوە.

ناوەندەکە هێما بۆئەوەداکات، لە نێوان مانگەکانی جانیوەری بۆ ژوولای ئەم ساڵ، ٢٢هەزار و ٦٠٠ کەس، لەڕێگەی ووڵاتانی بەڵقانەوە خۆیان گەیاندۆتە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەوەش بە بەراورد بەساڵی ڕابردوو لەسەدا ٩٠ زیادی کردوە.

پێشبینی ئەوەش دەکرێت بەهۆی ئاڵۆزییەکان و شەڕو پێکدادان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ئەفغانستان ژمارەیەکی کۆچبەران ڕوو لەئەوروپا بکەن.

لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەدا ژمارەیەک لە ووڵاتانی ئەوروپای ناوین، یاساکانی پەنابەری و ڕێکارەکانی توندترکردۆتەوە و گرەپە ڕەگەز پەرست و دژە پەنابەرەکان فشاری زیاتر دەخەنە سەر دەسەڵاتی ووڵاتەکانیان تا ژمارەی پەنابەران کەمبکاتەوە و پەنابەران بەگڕێندرێنەوە ووڵاتانی خۆیان لەگەڵ بونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیش دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌