جیهان

ئاگری دارستانەکانی یۆنان دوای دوو هەفتە کۆنتڕۆڵ کرا

ئەمرۆ میدیاکانی یۆنان بڵاویان کردەوە،کە تیمەکانی ئاگرکۆژینەوەی ئەو وڵاتە توانیویانە دوایی دو هەفتە ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە کەوتەوە.

بە هۆی شەپۆلی گەرما دو هەفتە لەومەوپێش ئاگر لە ٤٠٠ شوێنە دارستانییەکانی یۆنان کەوتەوە و بەشێکی زۆر لە سروشت و دارستان و خانو و مڵک و ماڵی هاوڵاتیانی یۆنانی لە ناو برد.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ٧٠٠ کارمەدنی ئاگرکوژێنەوەی یۆنانی و هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە بوون وڵاتانی فەرەنسا، ئیسرائیل و قوبروس بە فڕۆکەی رشتنی ئاو بۆ کوژاندەوەی ئاگر یارمەتی ئەو وڵاتەیاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌