ژن

٧ ڕۆژە چارەنووسی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک لە هەولێر دیار نیە

لە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگەدا، دوو لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی و ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، دوای گەرانەوەیان لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی شەنگال، چووبوونە شەنگال، لەکاتی گەڕانەوەیاندا، لە بازگەی کەڵەک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرانی ڕژاک،ئەلێن،ئەو سێ ئەندامەیان بە ناوەکانی خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراون و تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی ڕاگرتنیان نازانرێت.

ڕژاک، داوادەکات، بەزووتریین کات پەدەکە ڕوونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانەیان بدات و ئازادییان بکەن، دەشڵێن: ئەگەر ئەندامەکانمان ئازاد نەکرێن، ڕێگەچارەی دیکە دەگرنەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌