جیهان

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرز بووەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخى نەوت بەراورد بە دوو ڕۆژى رابردوو بە نزیکەى دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە ئیستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧١ دۆلار و دوو سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٨ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

مانگى ڕابردووش نرخى نەوت بەرمیلێک نەوتى خاو لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە و بەجۆرێک بەرمیلێک نەوت بە زیاتر لە ٧٧ دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ زیاد کردنی بەرهەم هێنان و ڕێکخستنەوەی هەناردە کردن، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بە خۆییەوە بینی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌