جیهان

بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی جەزائیر ٢٥ سەربازی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەستدا

بە پێ ڕاگەیاندنە جیهانییەکان دوێنی بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی جەزائیر ٢٥ سەربازی ئەو وڵاتە لە کاتی ڕزگار کردنی هاوڵاتیان گیانیان لە دەستداوە.

عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی جەزائیر لە توتێکیدا، گیانلەدەستدانی ٢٥ سەربازی سوپای وڵاتەکەی پشت ڕاست کردووەتەوە و نوسیوویەتی ؛ ئەو سەربازانە دوایی ئەوەی ١٠٠ هاوڵاتی لە ئاگرکەوتنەوە ناوچە شاخاوییەکانی ئیالەتەکانی بیجابە و تیزی و وز-یان ڕزگار کردووە و گیانیان لە دەستداوە.

میدیاکانی جەزائیر ڕایانگەیاندوە، لە رۆژی دووشەممەوە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە ٣٦ شوینی ١٨ ناوچەی ئەو وڵاتە ئاگرکەوتووەتەوە، چەندین کێڵگەی زەیتونیان سووتاون و زیانێکی گەورە بە دارستانی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەروبوومی جوتیاران کەوتووە.

لەساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە نزیکەی ٤٤ هەزار هێکتار دارستان و پوش و پاوان سوتان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌