جیهان

نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری لە شاری جنێف کرایەوە

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەت، سیاسەتمەدارانی سویسرا ‌و سوریا ‌و نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، لە شاری جنێفی سویسرا، نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باكوور ‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا، كرایەوە.

بەدران چیا كورد جێگری هاوسەرۆكی خۆبەڕێوەبەریی لە رێورەسمەکەدا قسەی کرد و پیرۆزبایی كردنەوەی نوێنەرایەتی کرد ‌و سوپاسی هەموو كەس ‌و لایەنەکانی کرد كە دەستیان هەبووە لە كردنەوەی نوێنەرایەتیەکەدا و وتی، پێویستە خۆبەڕێوەبەری ‌و هێزەكانی سووریای دیموكرات نوێنەرایەتییان لە هەموو شوێنێک هەبێت، چونكە ئەوان لەبری جیهان، شەڕی تیرۆر ‌و چەتەكانی داعشیان كرد ‌و قوربانیی زۆریاندا.

جێگری هاوسەرۆكی خۆبەڕێوەبەریی ئاماژەی بەوەیش كرد، كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتییە، دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان ‌و بەهێزكردنی دەستكەوكانی گەلی كورد.

چیا کورد باسی ئەوەشی کرد، نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەر لە سویسرا وەک ئامێرێکی بەهێز بۆ پشتگیریکردنی دەستکەوتەکانی گەلانی هەرێمەکە کار دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌