کوردستان

لە بارەی ڕفاندنی گروپێک گەریلا لە خەلیفان پەدەکە وڵامی هەپەگە ناداتەوە

دوای ئەو هەپەگە لە رۆژی ٢٩ تەمموزی ئەمساڵ ڕایگەیاند، گروپێکی گەریلا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە ناوچەی خەلیفان لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ڕفێندراون یا شەهید کراون.لەو بارەیەوە هەپەگە دوایی ڕونکردنەوە لە پەدەکە کرد.

هەپەگە ڕایگەیاندبوو،پێش ئەوەی سنووری ئارامیمان تێپەڕێت، چاوەڕێ دەکەین، کە پەدەکە لە زووتریین کاتدا و بێ ئەوەی، کە زانیارییەکان پێچەوانە بکاتەوە، سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هەڤاڵانە، زانیاریی متمانەپێکراو بڵاو بکاتەوە.

دوای ئەم ڕاگەیاندراوەی ، چەندین جاری دیکەش بەرێوەبەرانی پەکەکەش داوایان روونکردنەوەیان لە پەدەکە و ئاشکرا کردنی چارەنووسی ئەو گەریلایانە کردووە،بەڵام تا ئیستا پەدەکە لەو بارەیەوە بێ دەنگی هەلبژاردووە.

هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا خانەوادەی یەکێک لەو گەریلایانە لە حەسەکەی ڕۆژئاوایی کوردستانەوە ویستیان بێنە باشوووری کوردستان و لەبارەی چارەنووسی ڕولەکەیان زانیاریان دەستبکەویت بەڵام پەدەکە نەیهێشت لە دەروازەی پیشخابوورەوە بێنە باشووری کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌